ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵا دابه‌شكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بایۆمەتریی نوێی دەنگدەر رادەگەیەنێت

ئۆفیسی هه‌ولێرێ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابه‌شكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بایۆمەتریی نوێی دەنگدەر رادەگەیەنێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئۆفیسی هه‌ولێرێ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابه‌شكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بایۆمەتریی نوێی دەنگدەر رادەگەیەنێت و داواش له‌و ده‌نگده‌رانه‌ ده‌كات كه‌ تا بیست و پێنجی ده‌ی دووهه‌زار و بیست داتاكانیان نوێكردووەتەوە سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات لە كاتی سەردانیكردندا، وێنەی ئەسڵیی ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی، رەگەزنامەی عێراقی، پسولەی خۆراك، كارتی زانیاری و كارتە كۆنەكەی دەنگدەر لەگەڵ خۆتان ببەن.