پۆلیسی هەولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ ماڵی خەزووری کردبوو ده‌ستگیركرا

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکیان ده‌ستگیركرد، بە چەکێکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو.

بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی (دەشتی هەولێر) تۆمەتبارێکیان بە ناوی (پ.ن.ا) قۆڵبەست کرد، کە بە چەکێکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکەکەشیدا گیرا، بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی و هەروەها ماددە (431) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.