ئێران ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: تاران ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ ده‌ستپێبكات له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێك بێت.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕوونیكرده‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ گفتوگۆ و تاری سعوودیه‌ ده‌رباره‌ی ئێران بووه‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

پێشتریش له‌ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه‌ چه‌ند جاریك باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ شانشینه‌كه‌یان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ باشتر بكات.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ مانگی نیسانی ڕابردوو به‌غدا میوانداری هه‌ردوو شاندی سعوودیه‌ و ئێرانی كرد سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان و هه‌ردوو دۆسیه‌ی لوبنان و یه‌مه‌ن دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ هه‌نگاوی ناوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ گرژی و ئاڵۆزی كه‌وتۆته‌ نێوان سعوودیه‌ و یه‌مه‌ن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی دوو هه‌زار و شانزه‌وه‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕاگیرا.