ئەمریکا ژمارەى قوربانییە سەربازى و مەدەنییەکانى لە عێراق و ئەفغانستان ئاشكراكرد

وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا ژمارەى قوربانییە سەربازى و مەدەنییەکانى لە عێراق و ئەفغانستان دەخاتە روو.

بەپێی ماڵپەڕى news-journalonline، وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا، ئامارى قوربانییە سەربازیی و مەدەنییەکانى لە عێراق و ئەفغانستان خستەڕوو، بەشێوەیەک، لە ساڵى 2001 تاوەکو ئێستا، بە لایەنى کەمەوە، 2,448 سەربازى ئەمریکى و کەسایەتییە مەدەنییەکانى سەربە وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا لە ئەفغانستان کوژراون.

ئەمە سەرەڕای، 20,722 سەربازى ئەمریکى و کەسایەتى مەدەنى سەر بە وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا لە کاتى رووبەڕووبوونەوەکاندا برینداربوونە.

سەبارەت بە عێراقیش، تاوەکو ئێستا، 4,609 سەربازى ئەمریکى و کەسایەتییە مەدەنییەکانى سەر بە وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا کوژراون، هەروەها، 32,530 سەربازى ئەمریکى و کەسایەتییە مەدەنییەکانى سەر بە وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا لە چوارچێوەى بەرەنگاربوونەوەکاندا برینداربوونە.