یانه‌ی ڤالێنسیا به‌فه‌رمی خاڤی گارسیای له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ دوورخسته‌وه

یانه‌ی ڤالێنسیا به‌فه‌رمی خاڤی گارسیای له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ دوورخسته‌وه، ئه‌ویش دوای دۆڕانی ڤالێنسیا به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ له‌ هه‌فته‌ی سی و چواره‌می لالیگا كه‌ ته‌نها چوار هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ كۆتاییهاتنی خوله‌كه.
 ئێستاش ڤالێنسیا به‌ سیی و شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به‌ جیاوازی شه‌ش خاڵ له‌ ناوچه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ دووه‌كان دووره.
 ئیداره‌ی ڤالێنسیا سوپاسی گارسیای ته‌مه‌ن په‌نجاویه‌ك ساڵی كرد كه‌ له‌ هاوینی پارساڵه‌وه‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆبوو، له‌ شوێنی ئه‌ویش سه‌لڤادرۆ گۆنزالێس به‌ شێوه‌ی كاتی به‌ ڕاهێنه‌ری تیپی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كان ده‌ستنیشانكرا .