سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان حزبی سۆسیالیست كۆده‌بێته‌وه‌.

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و باس له‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند پرسێكی دیكه‌دا بكه‌ن.

 شایانی باسه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.

1122