سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان


كه‌مێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری سلێمانی گه‌یشته‌ باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان  له‌لایه‌ن  عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی  پێشوازی لێكرا. 

 له‌ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و  شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم و هه‌روه‌ها تاووتووێی ره‌وشی ئێستای ناوخۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت .