باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی له‌ ئیستانبوڵ داڕووخا

باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی كه‌ پێشتر چۆڵ كرابوو له‌ ناوچه‌ی زه‌یتین بورنو له‌ ئیستانبوڵ داڕووخا.

به‌پێی زانیارییه‌كان باڵه‌خانه‌ پێنج نهۆمییه‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی سومه‌ر و پێشتر به‌هۆی ته‌قینی شووشه‌كانی چۆڵ كرابوو، له‌ كاتی داڕووخانیدا، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و ته‌ندروستی گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ راگیراوانه‌ ده‌بیندرێن كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ داڕووخاوه‌كه‌.

11