لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە

بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رێككه‌وتنی 11ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە .

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكدا راگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.