تیمی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی بۆمبه‌كانی داعش ده‌ستگیركرا

له‌ ئیسته‌نبۆڵ 8 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیركران


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منیه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و ئه‌منیه‌تی توركیادا له‌ دژی تیرۆریستانی داعش، له‌ ئیسته‌نبۆڵ 8 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركران.
ئه‌منیه‌تی ئیسته‌نبۆڵ له‌ راگه‌ینراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و 8 كه‌سه‌ ده‌ستگیركراوه‌، ئه‌ندامی تیمی دابین كردنی بۆمبه‌كانی داعش و دروسته‌كه‌ری بۆمبه‌كانی داعش بوونه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌ینراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ یه‌ك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌ به‌رپرسی ئه‌و تیمه‌ بووه‌، ناوی م.ه یه‌.
هه‌روه‌ها له‌ نێو ئه‌و 8 كه‌سه‌دا ئه‌ندامێكی دیكه‌ی داعش هه‌یه‌ به‌ ناوی ئه‌بوو شه‌هید كه‌ ئه‌میری داعش بووه‌ له‌ سووریا.
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان، دابینكه‌ری پاسپۆرتی ساخته‌ بووه‌ بۆ تیرۆریستانی داعش به‌ ناوی ئه‌بوو سه‌میر ئه‌لته‌دمووری.
ئه‌رده‌لان گۆران