په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی عه‌بدوڵڵا ئۆمه‌ربلی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی حاجی عه‌بدوڵڵا ئۆمه‌ربلی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری ده‌شتی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی ئه‌یلوول(حاجی عه‌بدوڵڵا حاجی حه‌مه‌د ئۆمه‌ربلی) و كاكه‌(ئاراس) كادیری دڵسۆز و لێهاتووی (كوڕی)مان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روره‌كه‌تان و كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی كاكه‌ حاجی عه‌بدوڵڵا و كاكه‌ ئاراس ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و گیانی حاجی عه‌بدوڵڵا و كاكه‌ ئاراس به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

9ـى5ـى 2021