نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تارق ڕۆژبەیانی دەکات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تارق ڕۆژبەیانی دەکات، بۆ كۆچی دوایی تارق ڕۆژبه‌یانیی.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 10/5/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بەڕێز یوونس ڕۆژبەیانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبه‌یانیی برایان، هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌ربڕى.

به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به‌ کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هەڤاڵانی ببه‌خشێت.

لاى خۆیەوە، به‌ڕێز یوونس ڕۆژبه‌یانی سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دەربڕی.