وێنه‌ .. هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران منداڵێك به‌ به‌رچاوی دایكیه‌وه‌ ده‌كوژن


منداڵێك به‌ به‌رچاوی دایكیه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌كوژرێت .
رێكخرای هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی دووشه‌مه‌10-5-2021 ، له‌ناوچه‌ی به‌لووچستان له‌باشووری ئێران، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران منداڵێك به‌ به‌رچاوی دایكییه‌وه‌ دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ .
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌م و ده‌ست گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ هۆكار و راگه‌یاندراوێك نیه‌ له‌باره‌ی ئه‌م كرده‌یه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌كوشتنی منداڵێك به‌به‌رچاوی دایكییه‌وه‌ .

1