كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ردوونناسی سعوودیه‌: پێنج شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌

به‌ گوێره‌ی حیساباتی گه‌ردوونی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30 ره‌مه‌زانه‌و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.

كۆمه‌ڵه‌ی ئافاق بۆ زانستی گه‌ردوونناسی له‌ شاری تائیفی سعوودیه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی حیساباتی گه‌ردوونی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30ی ره‌مه‌زانه‌و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.

شایانی باسه‌ دوێنێ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، كات 6:30 ئێواره‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاریده‌كرێت.