په‌خشی 30 كه‌ناڵی ناوخۆیی راگیرا


وه‌زاره‌تی رۆشنبیری  و لاوانی حكوحکومەتی هەرێمی كوردستان  راگرتنى پەخشى 30 کەناڵى ناوخۆیى راگەیاند.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆکی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کە ئاراستەى ئەو کەناڵانە کراوە کەبەبێ مۆڵەت پەخش دەکەن  و كه‌تێیدا هاتووه‌: بەپێى رێنمایی ژمارە یەکى ساڵى 2014 ى وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم نابێت هیچ كه‌ناڵێک به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكات، بۆیە ئاگادارتان دەکەین کە پەخشى کەناڵەکانتان رادەگیرێت تا ئەوکاتەى رێکارەکانى دەرهێنانى مۆڵەت تەواو دەکەن.

ئەو کەناڵانەى کەبه‌بڕیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ داخراون بریتیه‌ له‌كه‌ناڵه‌كانی: نیوماكس، نیبه‌، بفرین، هه‌ڤره‌نگ، نوبار، تاڤ، ئورسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقڵ، یه‌كگرتو، بادینان، هه‌ست، بیلان، گه‌لائاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شیلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا دۆكیومێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داسنیا، ATV، MTV .

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز