له‌بڕی گۆچان پێڵاوێكی تایبه‌ت بۆ كه‌سانی نابینا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

كۆمپانیایه‌كی نه‌مسایی پێڵاوێكی زیره‌كی دروستكردووه‌  یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ نابینان یاخود چاویان كزه‌، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت تاڕاده‌یه‌كی باش  له‌بری گۆچان به‌كار بێت.

پێڵاوه‌كه‌ به‌هۆی بوونی هه‌سته‌وه‌رێكی شه‌پۆلی ده‌نگ ،كه‌ له‌پێشه‌وه‌ی پێڵاوه‌كه‌ نووساوه‌، هه‌موو شتێكی به‌رده‌می له‌رێگه‌ی له‌رزینێك ، دیار ده‌كات كه‌ له‌رێگه‌ی بلوتوس به‌ ئامێرێكی زیره‌ك به‌ كه‌سه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌.

شایانی باسه‌ پێڵاوه‌كه‌ دژه‌ ئاوه‌ ،جووتێكیشی به‌ بڕی 3200 یۆرۆیه‌، نیاز وایه‌ له‌ داهاتوودا زیاتر گۆرانكاری له‌ پێڵاوه‌كه‌دا بكرێت ، وه‌كو ده‌ست نیشانكردنی جۆری ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی له‌پێش كه‌سه‌كه‌ دایه‌.

22

 

ژێده‌ر- الحوره‌

ئا- كامران