له‌مرۆوه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی گشتیی له‌ عێراق چووه‌ بواری جێبه‌جێكردن

له‌مرۆوه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی گشتیی له‌ عێراق چووه‌ بواری جێبه‌جێكردن و ماوه‌ی 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، تا ڕۆژی بیست و دووی ئه‌م مانگه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

له‌ هه‌وڵیكدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرنا له‌ پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق قه‌ده‌غه‌كردنی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕاگه‌یاند .

به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو مۆڵ و سووپه‌ر ماركیت و چێشتخانه‌و كافتیریا و قاوه‌خانه‌و سینه‌ما و هۆڵه‌كانی بۆنه‌ و ئاهه‌نگ و مه‌له‌وانگه‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ هاتوچۆی نێوان شاره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا‌ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌رمانخانه‌و و شوێنی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی خواردن و میوه‌و نانه‌واخانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌یان پێ دراوه‌‌ تا كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ كاربكه‌ن.