سەرۆک بارزانی لەیادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئایاری 2021 لەیادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بە شكۆ و ڕێزەوە یادی 55 ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە، 12ـی ئایاری 1966 ڕۆژێكی مێژووییە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرخودانی گەلەكەماندا.

لە شەڕی هندرێندا هێزی پێشمەرگەی پارتی و حزبی شیوعی پەلاماری هەزاران چەكداری ڕژێمی پێشوویان بۆ سەر شۆڕش لە چیای هندرێن و دەڤەری ڕەواندوز تێكشكاند و داستان و قارەمانێتییەكی بێوێنەیان تۆمار كرد.