له‌ نەخۆشخانەی پێشمەرگە پشکنینى کۆرۆنا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دەکرێت

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند پشکنینى کۆرۆنا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دەکرێت.

لەراگەیێندراوێکدا، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکاتەوە، کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایار بەدواوە سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەن و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.

لەو بەروارە بەدواوە تاقیگەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشی پشکنینی کۆڕۆنا چالاک دەکات و پێشمەرگە دەتوانێت بە نیشان دانی ناسنامەی سەربازی پشکنینی پەتای کۆڕۆنا ئەنجام بدات.