واشنتۆن پۆست: داعش چەکی کیمیایی لەسەر بەندکراوە عێراقییەکان تاقی كردووه‌ته‌وه‌

رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی رایده‌گه‌ێنێت: لێکۆڵینەوەیەک کە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامیان داوه‌ ده‌ری ده‌خات: كه‌داعش چەکی کیمایی لەسەر بەندکراوە عێراقییەکان بەکارهێناوه‌  بەمەبەستی زانینی کارایی یٔەو چەکانە.

له‌ ساڵی 2016 داعش 52 جار له‌عێراق و سووریا هێرشی ئه‌نجامداوه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی له‌هه‌ردوو وڵاتدا " كه‌له‌هێرشه‌كاندا مماددەی کیمیایی به‌كارهێناوه‌ له‌جۆره‌كانی   خەردەل و کلۆر و کبریت.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  دوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ لە ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ " چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ دەستی بە تاقیکردنەوە کیمیاییەکان لەسەر بەندکراوە عێراقییەکان کردووه‌.
هه‌روه‌ها واشنتۆن پۆست راشیگه‌یاندووه‌: كه‌داعش" ناوەندی تۆژینەوەکانی لە زانکۆی موسڵ بەکارهێناوه‌ بۆ یٔەو تاقیکردنەوانە و زۆرێک لە بەندکراوەکان لەو تاقیکردنەوانە گیانیانیان لە دەست داوه‌.
دوای کوشتن یان دەستگیرکردنی چەکدارانی "داعش" و پشکنینی مۆبایل و کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیان بەڵگە نوێیەکان ئەوەی دەرخستووه‌، کە "داعش" چەکی کیمیایی لە دژی کەسانی سیڤیل بەکارهێناوە.
دواتر "داعش" دەستی بەسەربازکردنی ژمارەیەک لە زانا و ئەندازیاری سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو کرد کە پێشتر لە دامەزراوەکان کاریان دەکرد بە مەبەستی یارمەتیدانی "داعش" بۆ بەرهەمهێنانی گازی خەردەل لە تاقیگەکانی زانکۆی موسڵ.