له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نیوكاسڵ یوناتید تۆماركرد


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری سی وشه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و له‌ یاریه‌كی پر گۆلدا یانه‌ی مانچسته‌ر ستی پاله‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆل له‌ یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانداری برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای سانت جێمس پارك له‌ نیوكاسل به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی بیست و پێنج ئیمێل كراڤتی سویدی به‌ تۆمار كردنی گۆلێك بۆ نیوكاسل ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌یاریه‌كه‌ كرده‌وه‌ .
 له‌ خوله‌كی سی و نۆ جوان كانسیلۆی پورتوگالی گۆلی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی له‌ سوودی مان ستی تۆمار كرد ، سێ خوله‌ك دواتر ڤیران تۆرێسی ئیسپانی گۆلی دووه‌می تیپه‌كه‌ی گواردیۆلای راهێنه‌ری تۆمار كردو مان ستی له‌یاریه‌كه‌ پێشخست ، به‌لام له‌ دواخوله‌كی ئه‌م گێمه‌ ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ نیوكاسل هه‌ژمار كردو یاریزانی به‌رازیلی جۆلینتۆن ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌مبۆ خاوه‌ن یاریگا یه‌كسان كرده‌وه‌ .
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و دوو جۆزیف ویڵۆكی ئینگلیزی به‌ تۆمار كردنی گۆلی سێیه‌م جارێكی تر نیوكاسلی له‌یاریه‌كه‌دا پێشخست ، به‌لام پیاوی یاریه‌كه‌ ڤیران تۆرێس به‌ تۆمار كردنی دوو گۆلی تر له‌ خوله‌كه‌كانی شه‌ست و دوو شه‌ست و چوار جارێكی تر مانصسته‌ر ستی له‌ یاریه‌كه‌ پێشخست و یه‌كه‌م هاتریكیشی له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆی تۆمار كرد .
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی مان ستی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ نازنای ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ بیست و شه‌شه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو كۆی خاله‌كانیشی گه‌یانده‌ هه‌شتاو سێ خال ، یانه‌ی نیوكاسل یونایتدیش تووشی حه‌ڤده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی سی و نۆخاله‌و له‌ پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .