ڕیال مه‌درید: به‌هۆی تووشبوونی به‌كۆڕۆنا تۆنی كڕۆس كه‌ره‌نتین كرا


ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، تۆنی كڕۆسی ئه‌ڵمانی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ كه‌ره‌نتین كراوه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنابووه‌.


یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، تۆنی كڕۆسی ئه‌ڵمانی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ كه‌ره‌نتین كراوه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنابووه‌.
 كارگێڕی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ كڕۆس له‌ یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌و خراوه‌ته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌م دواییه‌و به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ركه‌وتووی تووشبووێكی په‌تای كۆرۆنا بووه.
 هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ چه‌ند پشكنینێكی تاقیگه‌یی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ناوه‌ڕاستكاره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ كراوه، به‌ڵام ئه‌نجامی سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان نێگه‌تیڤ بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كڕۆسی ته‌مه‌ن سی و یه‌ك ساڵ چه‌ند ڕۆژێك له‌ كه‌ره‌نتین ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئاخۆ تووشی كۆرۆنا بووه‌ یاخود نا.
 ‌به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی له‌ هه‌فته‌ی سیی و حه‌وته‌م و پێش كۆتایی خولی ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو بكات كه‌ ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ یاریگای سان مامیس له‌ شاری بلباو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.