له‌رووداوێكی هاتوچۆ له‌ پارێزگای موسه‌ننا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ پارێزگای موسه‌ننا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گوتی:  ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆدا له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری ئه‌ستراكس و پاسێكی گواستنه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگای خێرای نێوده‌وڵه‌تی له‌ پارێزگای موسه‌ننا، ئاگركه‌وتۆته‌وه‌ توانیویانه‌ ته‌رمی 14 كه‌س هه‌ڵگرنه‌وه‌و سێ هاووڵاتیش رزگاركراون.

هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای رووداوه‌كه‌ ته‌رمی قوربانییه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه‌ و سێ هاووڵاتییه‌ برینداره‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی خێرا لیخوڕین بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار