پۆلیسى هه‌ولێر فه‌رمانێك ده‌رده‌كات


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى  هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆِری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەسەر فەرمانی عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ھەموو ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕاسپێردران کە ھەر دووکان و شوێنێک لەنێو گەڕەکەکان یاریی ئاگرینیان تێدا بفرۆشرێت، كه‌ بووه‌ته‌ هۆى هه‌راسانكردنى خه‌ڵك، ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت.