سه‌در داوای سووتاندنی ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌كات

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و نیشاندانی ھاوسۆزی بۆیان، بانگھێشت بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كات.

دوێنێ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "به‌و پێیه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ ھه‌ڵگیراوه‌، با سبه‌ی له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین سازبكرێ. ته‌نھا ئاڵای فه‌ڵه‌ستین له‌ كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌ و ئاڵای ئیسرائیلی زایۆنیی و ئه‌مریكا بسوتێندرێن".

سه‌در له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ھاویشتنی ھه‌نگاوی "ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل" له‌لایه‌ن عێراق و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و سوپاسی گه‌لی ئوردن و لوبنانی كرد به‌ھۆی پشتیوانیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان.