16 ئایار رۆژی جیهانیی پێكه‌وه‌ژیان له‌ ئاشتیدا    

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 16-5-2021 به‌ رۆژی پێكه‌وه‌ژیان له‌ ئاشتیدا  ناسراوه‌ ،كه‌به‌مانای  قبووڵكردنی جیاوازییه‌كانی یه‌كتر و چێژ له‌ توانای گوێگرتن بۆ یه‌كتر و ناسینی كه‌سانی دیكه‌ و رێزلێگرتنیان و، به‌یه‌كڕیزی پێكه‌وه‌ له‌ ئاشتیدا بژیین.

له‌ دوای ئه‌وهه‌موو كاره‌ساته‌ی ،كه‌ له‌ شه‌ڕی دووه‌م به‌ر مرۆڤایه‌تی كه‌وت ،كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌گوێره‌ی بڕیاری 72/130 رۆژی 16ی ئایاری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانیی پێكه‌وه‌ژیان له‌ ئاشتیدا دیاری كرد، ئه‌م رۆژه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ئاشتی و لێبورده‌یی و پشتگیری و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن.

ئه‌م رۆژه‌ داخوازییه‌كه‌ بۆ وڵاتان به‌ مه‌به‌ستی زیادكردنی پته‌ویی ئاشته‌وایی و یارمه‌تیدان بۆ زامنكردنی ئاشتیی و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، له‌نێوانیاندا كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ خۆجێی و كه‌سه‌ ئایینی و لایه‌نه‌ كاراكانی دیكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌م بابه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ره‌گه‌ز په‌رستی .

هه‌ر ئه‌مرۆ هێزه‌كانی كاتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ لوبنان ، به‌ئازاد كردنی چه‌ند كۆترێك ئه‌م یاده‌یان به‌رز راگرت.

ئا- كامران

ژێده‌ر – ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان