Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:41

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کۆڵبه‌رێکی کورد ده‌کوژن

کوردستان TV
100%


 کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ 16-5-2021 ،  هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری سەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بۆ هه‌نگاو ئاشكرابووه‌ كه‌ناوی  "زابت ئاڵخانی"یه‌ و  تەمەن 46 ساڵه‌، ناوبراو  لە نزیکی گوندی "ئاخ بەرزە" و لە پاسگای ئەو گوندەوە تەقەی لێ کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم کۆڵبەرە جگه‌ره‌ی پێ بووە و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێ کراوە.

زابت ئاڵخانی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە، دوای رووداوه‌كه‌ش تەرمەکەی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئورمیه‌ كراوه‌.
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.