شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: 2 به‌رپرسی دیاری داعش ده‌ستگیر كران


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق  لەراگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ تیمەكانی هۆبەی هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی 15 بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی یەكەمی لیوای 71ی پیادە لە بۆسەیەكدا دوو بەرپرسی دیاری داعشیان دەستگیرکردووە.
 شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو بەرپرسانەى داعش دەستیان هەبووە لە بۆمبڕێژکردن و ڕفاندنى ژنانى ئێزیدی و بەدیلگرتنیان.