یادێك بۆ هونه‌رمه‌ند دڵشاد ئه‌حمه‌د

چل رۆژ له‌مه‌وبه‌رله‌رۆژی دووشه‌ممه‌ 26-4-2021 هونه‌رمه‌ندی شانۆكار دڵشاد ئه‌حمه‌د به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ وڵاتی سوید كۆچی دوایكرد.

كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی چله‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  به‌ئه‌زموونه‌ به‌ناوی (یادێك بۆ دڵشاد ئه‌حه‌مه‌د) ده‌كاته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ندی شانۆكار دڵشاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی یۆتۆبۆری بو و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان چالاكی كوردی كردوه‌ له‌ تاراوگه‌ و به‌شداری ده‌یان كاری هونه‌ری كردووه‌، به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ 26-4-2021 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌ وڵاتی سوید كۆچی دوایكرد.

ناوبراو ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانیی بووه‌ و ساڵانه‌ فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی فیلم و شانۆی كوردی له‌وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌بردووه‌ و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بانگهێشت ده‌كرد.

شوێن: هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی

رێكه‌وت:5-6-2021

كات: 5ی ئێواره‌

ئا/ كامران