پاکستان .. پێکدادانى دوو شەمەندەفەر گیان له‌ ده‌ستدانی 30 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌


لە هەرێمی سیند باشووری پاکستان، شەمەندەفەرێک لە رێڕەوی خۆی لایدا و بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50ی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە لە ناوچەی گۆتک، شەمەندەفەرەکە لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە شەمەندەفەری بەرامبەردا.

بەپێی ئامارە بەراییەکان، رووداوەکە گیانلەدەستدانی 30 کەس و برینداربوونی 50ی دیکەی لێکەوتووەتەوە و کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیش درێژەیان هەیە.