ئاسایشی ھەولێر: یاریدەدەرى دەرمانسازێك بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: دەرمانسازێك دەستگیركراوە كە ویستوویەتی بڕی هەزار و 430 پاكەت ماددەی هۆشبەر ساغ بكاتەوە.

رێکەوتى 3/6/2021 پشت بەستن بە زانیارى پێشوەختە مەفرەزەیەکى بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بەناوى (ن.ک.ح) لە دایکبووى 1994 دانیشتوى کۆمەڵگاى (شاویس) لە هەولێر، پیشەى یاریدەدەرى دەرماننسازە، لەگەڵ دۆزینەوە و دەست بە سەرداگرتنى بڕى (1430) پاکەت لە مادەى هۆشبەر لە ناو ماڵەکەى کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن.

تۆمەتبار لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانى نا بە تاوانەکەى و بە مادەى (25/مخدرات) فایلى لێکوڵینەوەى بۆ کرایەوە.

راگەیاندنی
بەرێوبەرایەتى ئاسایشى هەولێر