سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا پێشوازی لێكرا

له‌ برۆكسل سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا پێشوازی له‌ به‌رێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌لجیكا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا پێشوازی لێكرا و هه‌ردوولا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

هه‌ر ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، لەگەڵ یان یامبۆن سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری بروکسل بەڕێوەچوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز لە هەموو بوارەکاندا تاووتوێ کرا.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە برۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا.