ده‌شتی مووش كه‌وتووته‌ به‌ر هێرشی كولـله‌وه‌

دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ نیگه‌رانن و داوای هاكاری به‌په‌له‌ ده‌كه‌ن

ده‌شتی مووش و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌شتی مووش له‌ پاریزگای وانی باكووری كوردستان كه‌وتووته‌ به‌ هێرش و په‌له‌ماری شه‌پۆلێكی زۆر گه‌وره‌ی جۆره‌ كولـله‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌وه‌.

میدیای توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌ له‌ به‌رزاییه‌كان وناوچه‌ كوێستانییه‌كانی مووش شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كولـله‌ ده‌ستی به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر گوند و ناوچه‌ سه‌وزاوییه‌كان كردووه‌. دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبوه‌ری ده‌شتی مووش نیگه‌رانن و داوای هاوكاری به‌په‌له‌ له‌ حكوومه‌ت و به‌رپرسان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌ فریامان نه‌كه‌ون، هیچ جۆره‌ به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵیمان بۆ نامێنێت.

ئه‌رده‌لان گۆران