ڤیدیۆ.. رفێندراوێك دوای 58 ساڵ بۆ یه‌كه‌مینجار چاوی به‌ باوكی ده‌كه‌وێت

له‌كاتی رفاندنه‌كه‌یدا ئه‌و كاته‌ كۆرپه‌له‌ بووه‌

له‌دیمه‌نێكی كاریگه‌ردا هاووڵاتییه‌كی چینی دوای رفاندنی له‌ دوای 58 ساڵ، بۆ یه‌كه‌مینجار چاوی به‌ باوكی ده‌كه‌وێت.

رۆژنامه‌ی (میرور)-ی به‌ریتانی  بڵاویكرده‌وه‌ ، له‌ شاری "تساوتشوانگ" دوای 58 ساڵ  كوڕ و باوكێك به‌ یه‌ك شاد بوونه‌وه‌.

 كوڕه‌كه‌ ناوی "فو"یه‌ ئێستا ته‌مه‌نی (60) ساڵه‌ له‌ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر  له‌ساڵی 1963 له‌ شاری شویتشینگ رفێندراوه‌ ئه‌و كاته‌ كۆرپه‌له‌ بووه‌.

باوكی فۆ  ناوی "لوو"-ه‌ ده‌ڵێت"بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك كوڕه‌كه‌م  به‌ته‌نیا جێهێشت ، له‌ ماوه‌ی چه‌ند خووله‌كێك ونبوو".

له‌ ساڵی 2015 ده‌سه‌ڵاتداران له‌ هه‌موو هێزه‌كان له‌ شاری "تساوتشوانگ" لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردیان ده‌ست پێكرد، بۆ دۆزینه‌وه‌ی "فو" هه‌موو هۆكاره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیایان به‌كارهێنا، هه‌وڵه‌كان چه‌ندین ناوچه‌كانی تری چینی گرته‌وه‌  ، به‌ڵام هه‌رهه‌موویان بێ ئه‌نجام بوون، تا له‌1-6-2021 توانرا فۆ  بدۆزنه‌وه‌ به‌ باوكی شاد بێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌وانه‌ی "فو"یان رفاندبوو  ژن و مێریدێك  بوون ،له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌مابوون له‌ هه‌رێمی شنگهای ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد .

ئا- كامران

 ژیّده‌ر – سپۆتینگ