به‌ڤیدیۆ..هونه‌رمه‌ند سه‌عدون كاكه‌یی ڤیدیۆ كلیپی "دیگمه‌سۆ"ی بڵاوكرده‌وه‌

گۆرانی بێژی  ناسراوی كورد سه‌عدون كاكه‌یی ،نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ناوی "دیگمه‌سۆ"ی بڵاوكرده‌وه‌.

گۆرانی "دیگمه‌سۆ" هۆنراوه‌كه‌ی فۆلكلۆره‌ كاری میوزیك و میكس و مایسترینگی له‌لایه‌ن نزار زێوه‌یی بۆ كراوه‌، ده‌رهێنه‌ر دیار مه‌هدی كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ  سه‌عدون كاكه‌یی خاوه‌نی چه‌ندین  گۆرانییه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ستایلێكی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، خاوه‌ن هه‌ودارێكی زۆره‌.

ئا- كامران