كتێبی (بزووتنه‌وه‌ی كورد) به‌ زمانی فارسی بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبی (بزووتنه‌وه‌ی كورد) له‌لایه‌ن" ئیسماعیل فه‌تاح قازی" له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ وه‌رگیڕادراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی و له‌ شاری مه‌هاباد چاپ كراوه‌.

 كتێبی (بزووتنه‌وه‌ی كورد) له‌ لایه‌ن ئێدگارد ئۆبالانس ڕۆژنامه‌‌نووس و مامۆستا له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆكانی به‌ریتانیاوه‌ نووسراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نۆ به‌ش پێكهاتووه‌ كه‌ چوار به‌شی سه‌ره‌تایی باسی شكڵ‌ و فۆرمگرتنی بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌ هه‌ر چوار وڵاتی ئێران، سووریا، عێراق و توركیا ده‌كات و پێنج به‌شی دیكه‌شی به‌تایبه‌تی جه‌ختی كردووه‌ته‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ باشووری كوردستان و به‌ وردی باسی شه‌ڕه‌كان، دانوستاندنه‌كان و هاوكات ناكۆكییه‌كان ده‌كات.

شایانی باسه‌  ئه‌م كتێبه‌ دراوه‌ته‌ وه‌رگێڕێكی دیكه‌ی كورد و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ زمانی كوردیش چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئا- كامران

سه‌رچاوه‌ / باس