ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی ناساندنی "كۆبه‌رهه‌می شانۆیی ته‌ڵعه‌ت سامان" به‌رێوه‌ ده‌چێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14-6-2021 سه‌ندیكای  هونه‌رمه‌ندانی كوردستان – لقی هه‌ولێر مه‌راسیمی ناساندو بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی "كۆبه‌رهه‌می شانۆیی ته‌ڵعه‌ت سامان" رێكده‌خات.
 كتێبه‌كه‌ كۆی به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌كانی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری كۆچ كردوو ته‌ڵعه‌ت سامان له‌ خۆ ده‌گرێت ، له‌ئاماده‌كردنی نووسه‌ر فه‌ریدووون سامانه‌. 
شوێن : باخچه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان – كۆشكس هونه‌ر
كات: 6ی ئێواره‌
ئا- كامران