نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ڕۆماننووس جه‌بار جه‌مال غه‌ریب دەکات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە ڕۆماننووس جه‌بار جه‌مال غه‌ریب دەکات بۆ كۆچی دوایی برای.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٦/١٤ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ِ و ڕۆماننووس بەڕێز جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، بۆ کۆچی دواییی برای خولێخۆشبوویان‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى پێشکه‌ش کردن و هاوسۆزى و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌ربڕى.

هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به‌ بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌یان ببه‌خشێت.

لاى خۆیەوە، به‌ڕێز جه‌بار جه‌مال غه‌ریب سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، نیشان دا.