نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 73 دۆلارو 16سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 73 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 73 دۆلار و 64 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 72 دۆلار و 86 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:13وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،4 بەرزبووەتەوە و به‌ 73 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 71 دۆلار و 15 سەنت فرۆشرا.

نەدانی بڕیاری کۆتایی لەو کۆبوونەوانەی کە نزیکەی دوو مانگە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت و تیایدا تاوتوێی تەواو جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و گەڕانەوەی ئەمریکا دەکرێت بۆ رێککەوتنەکە، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.

هەروەها بەڕێوەچوونی بەرنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، گەشبینی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت زیادکردووە، ئەوەیش کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، وەبەرهێنەران تیشکیان خستووەتە سەر ئەو کۆبوونەوەیەی کە بانکی ناوەندی ئەمریکا رۆژی چوار شەممە ئەنجامی دەدات.

باس لەوەیش ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 73 دۆلار و 25 سەنت بۆ 73 دۆلار و 44 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 73 دۆلار و شەش سه‌نت بۆ 72 دۆلار و 87 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.