به‌ڤیدیۆ .. هاووڵاتییه‌كی رووسی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ جۆری بۆینگ راده‌كێشێت!

كێشه‌كه‌ی 40 تۆنه‌

هاووڵاتییه‌كی روسی به‌ناوی مه‌كسیم گامیتسكی ، توانی جووڵه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌ك له‌ جۆری بۆینگ 500-737 بۆ مه‌ودای 15مه‌تر بكات و  ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ تۆمار بكات.

ئه‌م هاووڵاتییه‌ توانی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ 40 تۆنه‌، له‌ماوه‌ی 38 چركه‌ بۆ مه‌ودای 15 مه‌تر رابكێشێت.

مه‌كسیم گامیتسكی خاوه‌ن چه‌ندین نازناوه‌ ، وه‌كو "به‌هێزترین پیاو له‌ سورجوت" و "به‌هێژترین پیاو له‌ یوگرا" و " به‌هێزترین پیاو له‌ ناوچه‌ی تیومین"

ئا- كامران

ژێده‌ر- رووسیا ئه‌لیه‌وم