فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له‌ یوتيوب بڵاوكرایه‌وه‌

فیلمی سینه‌مایی په‌یكه‌ری دڵ ، له‌ سینایۆی لوقمان سوخنده‌ره‌ و چیرۆكی عبدولغفار عه‌بدوڵا له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توفه‌ له‌ یوتيوب بڵاوكرایه‌وه‌.

فلیمی په‌یكه‌ری دڵ رۆژی 12-6-2021له‌ هه‌ژماری یوتيوبی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست محه‌مه‌د كه‌ پاڵه‌وانێكی فلمه‌كه‌یه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌م فلیمه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كورد به‌شداربوون وه‌كو  نارین  ئالان، هه‌ڵوێست محه‌ممه‌د ، نزار سه‌لامی كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیان بینی، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌كه‌ته‌رێكی تر وه‌كو ئه‌حه‌مه‌د ره‌ئوف ،رێشان حه‌مۆ ، رۆژان حه‌مه‌جه‌زا ،ژیان ئیبراهیم خه‌یات ، حه‌مه‌عه‌لی خان  ..

شایانی باسه‌ ئه‌م فلیمه‌ له‌ جه‌ژنی  ره‌مه‌زانی ساڵی 2019 له‌سینه‌ماكانی كوردستان نمایش كرا .

ئا- كامران