ئه‌میری ویلایه‌تی توركیا ده‌ستگیر كرا

میتی توركیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیری كردووه‌

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیاكانی توركیا، ده‌زگای ئیستیخباراتی توركیا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئه‌میری توركیای داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.

میدیای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیستیخباراتی توركیا دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ چاودێری كردنی هاتووچۆی ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش توانیویه‌تی به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری ورد ئۆپه‌راسیۆنێك له‌ دژی ئه‌نجام بدات و ده‌ستگیری بكات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش كه‌ ئه‌میری ویلایه‌تی توركیا بووه‌، تورك و ناوی قاسم گوله‌ره‌ و ناوی نێو داعشی ئه‌بۆ ئۆسامه‌ توركی بووه‌.

ئه‌ردۆلان گۆران