له‌ ئێران راپرسییه‌كان ده‌ریده‌خات ئاستی به‌شداربوونی هاووڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردن كه‌متر بێته‌وه‌

ته‌نها دوو رۆژی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران و هاوكات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شار و شارۆچه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆککۆماری ئێران لەژێر قورسایی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمه‌ریکا و دۆخی خراپی ئابووریی ئەم وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.

هاوكات راپرسییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ئاستی به‌شداربوونی هاووڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردن تا دێت كه‌متر ده‌بێته‌وه‌. باڵی بنئاژۆخواز به‌ پێنج كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن كه‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌ره‌كیتیرن كاندیدیانه‌.

هه‌ر‌چه‌نده‌ باڵێ ریفۆرمخوازی ئێران رایانگه‌یاندبوو كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ كاندیدكێان نییه‌، به‌ڵام له‌ رووی بۆچوونه‌وه‌ هه‌ر دوو كاندیدی سه‌رۆككۆماری، موحسێن مێهرعەلیزادە و عەبدولناسرهێمەتی لە باڵی ڕێفۆرمخوازان ئێران نزیكن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژوارشه‌مه‌ موحسێن مێهرعەلیزادە یه‌ك له‌ حه‌وت كاندیده‌كانی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژارنه‌كان پاشه‌كشه‌ی كرد، به‌مه‌ش له‌ ئێستادا شه‌ش كاندید پێشبڕكێ بۆ بردنه‌وه‌‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ موحسێن مێهرعەلیزادە یه‌ك له‌حه‌وت كاندیده‌كانی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌كێبڕكێی هه‌ڵبژارنه‌كان پاشه‌كشه‌ی كرد، هاوكات عه‌لیره‌زا زاكانی به‌ فه‌رمی و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیبراهیم ره‌ئیسی كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆك كۆماری راگه‌یاند، به‌مه‌ش له‌ئێستادا پێنج كاندید پێشبڕكێ بۆ بردنه‌وه‌‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌كه‌ن.