ته‌ندروستی جیهانی: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌منداڵان له‌پێشینه‌ نییه‌

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌منداڵان كاری له‌پێشینه‌ نیيه‌ له‌م كاته‌دا.

داوا ده‌كات زامنی پێدانی ڤاكسین بكرێت به‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و به‌ساڵاچووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ پێش هه‌نگاونان به‌ره‌و كوتانی هه‌رزه‌كاران و منداڵان.

د.كیت ئۆبراین به‌رێوبه‌ری ڤاكسینه‌كان له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌منداڵان له‌م كاته‌دا كاری له‌پێشینه‌ و پێویست نیه‌ له‌ڕوانگه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌هۆی كه‌موكوڕی به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.

ڕوونیكرده‌وه‌: پێویست ناكات منداڵان ببنه‌ جێی سه‌رنجدانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ زیاتر نه‌بێت كه‌ ڕێگه‌ده‌دات به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ هه‌رزه‌كاران و منداڵان.

گوتیشی: كاتێك له‌دۆخێكی زۆر قورسدا ده‌بن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ و ڤاكسین به‌شی كوتانی هه‌مووان ناكات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، پێدانی ڤاكسین به‌منداڵان له‌م كاته‌دا كارێكی له‌پێشینه‌ نیه‌.

ته‌ندروستی سلێمانی