دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ لیوا نه‌وزاد هه‌ورامی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، لیوا نه‌وزاد هه‌ورامی
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و موقه‌ده‌م له‌هێزه‌كانی زێره‌ڤانی(ئازاد قادر هه‌ورامی) برای به‌ڕێزتانمان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌رێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی هه‌ورامی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی كاكه‌ ئازاده‌ به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
16ـى6ـى2021
..........................................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز شێخ لوقمان قه‌ره‌ته‌په‌یی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، شێخ لوقمان قه‌ره‌ته‌په‌یی
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و كه‌سوكار و خزم و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی