خوشك و برایه‌ك به‌هۆی به‌رزی باڵایانه‌وه‌ ناویان له‌كتێبی گینس تۆمار كرا

محه‌مه‌د و هودا،خوشك و برایه‌كی باڵابه‌رزن له‌ وڵاتی له‌ میسر ده‌ژین ، توانیان  ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ كتێبی گینس تۆماربكه‌ن، بوون به‌ دوو باڵابه‌رزترین كچ و كوڕی جیهان.

هودای ته‌مه‌ن 29 ساڵ  به‌هۆی درێژی سێ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی توانی ببێته‌ خاوه‌نی سێ ژماره‌ی پێوانه‌یی، به‌م شێوه‌یه‌:

 1- گه‌وره‌ترین له‌پی ده‌ستی هه‌بێت كه‌ 24.3 سانتیمه‌تره‌.

 2- گه‌وره‌ترین پێی هه‌یه‌ كه‌ 33.1 سانتیمه‌تره‌ .

3- درێژی نێوان قۆڵه‌كانی كاتێك ده‌یانكاته‌وه‌ ده‌گاته‌ 236.3 سانتیمه‌تر.

محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 34 ساڵ  خاوه‌نی دوو ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ له‌ جیهاندا، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:

 1- له‌ كردنه‌وه‌ی قۆڵه‌كانیدا كه‌ ماوه‌ی نێوانیان ده‌گاته‌ 250.3 سانتیمه‌تر.

 2-له‌ فراوانی ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی كه‌ 31.3 سانتیمه‌تره‌.

12

ئا- كامران

ژێده‌ر –روسیا ئه‌لیه‌وم