گه‌نجێك به‌هۆی رێگری لێكردنی له‌هێنانی ژنی دووه‌م خۆی كوشت

گه‌نجێكی عێراقی كه‌ته‌مه‌نی له‌بیسته‌كانه‌و خه‌ڵكی یه‌كێك له‌شارۆچكه‌كانی پارێزگای زیقاره‌، به‌ فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆیانی هێنا.

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ بۆ كێشه‌ی خێزانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنن كه‌ گه‌نجه‌كه‌ هه‌وڵی داوه‌ هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بدات،به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی رێگرییان لێكردووه‌، چونكه‌ خێزانداره‌،به‌ڵام گه‌نجه‌كه‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر داواكه‌ی و له‌ئه‌نجامی فشاری خانه‌واده‌كه‌ی، به‌ فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌هۆی پاڵنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی،  رووداوی رفاندن و كوشتن و خۆكوشتن  رۆژانه‌ روو له‌زیاد بوونه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار