سوپای عێراق دەستگیرکردنی 10 تیرۆریستی داعشی لەپارێزگای کەرکووک راگەیاند

سوپای عێراق رایگەیاند کە 10 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لەراگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکیدا، 10 تیرۆریستیان لەپارێزگای کەرکووک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون، دەستگیرکردووە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لەبەناو کەرتی کەرکووک سەربە داعش چەکداربوون و ھەروەھا پاڵپشتی لۆجستیان بۆ تیرۆریستانی داعش لەسنووری پارێزگای کەرکووک دابینکردوووە.

باسیان لەوەیشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر .