پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و ئاسمانی ناوچه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت .
كه‌سناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.
شه‌مه‌ 19 -6 - 2021
هه‌ولێر 43 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 44 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 43 پله‌ .
یه‌كشه‌مه‌ 20-6-2021 
هه‌ولێر 44 پله‌ ، دهۆك 43 پله‌ ، سلێمانی 44 پله‌  ، هه‌ڵه‌بجه‌ 44 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌ .