یه‌كێتی ئه‌ورووپا توركیا به‌ وڵاتێكی مه‌ترسیدار له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات

هه‌ر دوو حه‌فته‌ جارێك ئه‌و لیسته‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌

یه‌كێتی ئه‌ورووپا لیستێكی وڵاتانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌توانن به‌بێ دوودڵی گه‌شتیان بۆ بكه‌ن.

یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌ر دوو حه‌فته‌ جارێ ئه‌و لیسته‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تای هاتنی كۆرۆنایه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ناوی توركیای له‌و لیسته‌ ده‌رهێناوه‌ و داوا له‌ دانیشتوان و هاووڵاتییانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كات كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی و زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.

یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌و لیسته‌ی خۆیدا كه‌ به‌ ناوی لیستی گه‌شتی ئه‌مین بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ توركیا هێشتا دۆخی ته‌ندروستی ئه‌وه‌نده‌ جێگر وباش نییه‌ كه‌ هاووڵاتییانی ئه‌ورووپی بتوانن به‌بێ كێشه‌ و دوو دڵی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن، بۆیه‌ نابێت به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی توركیا بكه‌ن و ئه‌گه‌ریش ناچار ده‌بن سه‌ردان بكه‌ن، ئه‌وا پێویسته‌ هه‌موو مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئه‌رده‌لان گۆران